ئایا "جۆ بایدن" له یه‌كه‌م رۆژی ده‌سته‌بكاربوونیدا رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه؟
بایدن له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسه، ئه‌گه‌ر ئێران بڕیاری تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی "قاسم سوله‌یمانی" جێبه‌جێبكات

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "پۆلیتیكۆ"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، "جۆ بایدن"، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، له رۆژانی یه‌كه‌می گرتنه ده‌سه‌ڵات، له دوای (20)ی ئه‌م مانگه، له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسه، ئه‌گه‌ر ئێران بڕیاری تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی "قاسم سوله‌یمانی" فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سووپای پاسداران جێبه‌جێبكات، كه له (3ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2020) له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا.
له وتارێكی شیكاری، رۆژنامه‌كه روونیكرده‌وه، ئێران تۆڵه‌كردنه‌وه‌كه دواده‌خات، تا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا، كۆشكی سپی جێده‌هێڵێت، له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بایدنه‌وه، كاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
وتارەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای پێشبینی هەندێك لە چاودێران، ئێران لە شکستەکەی ئەم دواییەی ئیدارەی ترامپدا، "تۆڵەکردنەوە" ئەنجام دەدات، بەڵام مەرج نییە ئەمە راست بێت، ئه‌ومان به‌بیر بێت، "عەلی خامنەیی"، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندبوو، تاران کات و شوێنی دروست هەڵدەبژێرێت بۆ جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی، ئەمەش بەو واتایە دێت، کە دەکرێت ئەمە لە ماوەی سەرۆكی هه‌ڵبژێردراودا رووبدات.
تره‌مپ لە کاتی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق، وەڵامێکی توندی ئێرانی داوه‌ته‌وه و هەڕەشەی زۆر قورسی کردووە، بەتایبەت ئەگەر سەربازەکانیان بکوژرێت، بەپێی چەند سەرچاوەیەك، تاران میلیشیاكانی نزیك له‌خۆی لە عێراق راسپاردووە، له‌ماوەی ده‌سه‌ڵاتی سەرۆکی ئێستای ئەمه‌ریکا، خۆیان لە ئەنجامدانی هەر هێرشێك به دووربگرن.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌خبار"ی لوبنانی، لایه‌نگری "حزبوڵڵا"، پێشتر بڵاوی كردبووه‌وه، "مسته‌فا كازمی"، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له رێگه‌ی نێرده‌كه‌ی داوای له تاران كردووه، ئارامی دۆخه‌كه بپارێزن، تا "بایدن ده‌سه‌ڵات له تره‌مپ وه‌رده‌گرێت".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی كرد، بایدن دەبێت خۆی بۆ سیناریۆیەکی دژواری داروده‌سته‌كانی ئێران لە عێراق ئامادە بکات، كه ئەنجامدانی هێرش دژی هێزەکانی ئەمریکا، ره‌نگه قوربانی لێبکەوێته‌وه، ئەمەش بایدن ده‌خاته به‌رده‌م تاقیکردنەوەیەکی جدی لە بەرامبەر ئەم جۆرە بارودۆخە، خۆی لە نێوان دوو بژاردەی ئەندامانی کۆنگرێس و ئیدارەکه‌ی ده‌بینێته‌وه.
هەندێك لەو سیاسەتمەدارانە داوا له بایدن دەکەن، بە توندی و دڵڕه‌قانه وەڵامی هەر هێرشێك بداته‌وه، کە رەنگە ئێران لە رێگەی میلیشیاکانییەوە لە عێراق یان لە سووریا ئەنجامیان بدات.
تیمەکەی دیكه، داوا دەکەن له رێگه‌ی دیپلۆماسیه‌ت و سیاسەت، ئێران بۆ رێکكەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، کە لە سەردەمی باراك ئۆبامای سەرۆکی پێشوو بە ئەنجام گەیشتووە.
وه‌ك له رۆژنامەکەدا هاتووە، ئەرکی بایدن ئاسان نییه، کە بەهۆی سەختی ده‌ستڕاگه‌یشتنی تیمی نوێی ئیداره‌كه‌ی بۆ زانیاریی هەواڵگری و سەربازییه گرنگه‌كان، ئه‌ركه‌كه‌ی قروستر كردووه، له كاتێكدا تا ئێستاش تره‌مپ ره‌تی ده‌كاته‌وه، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دان به شكسته‌كه‌ی بهێنێت.
ئەگەر ئێران یان میلیشیاکانی لە عێراق، لە دوایین رۆژانی تره‌مپدا هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا بکەن، رەنگە نه‌توانێت وەڵامیان بداتەوە، ئەوكات بایدن له‌به‌رده‌م بژاردەیه‌كی قورس‌دا دەبێت، بۆیە پێویستە له نێوان وەڵامی سەربازی و چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، بۆ ئەوەی تاران رێگری لێنەکرێت بگەڕێتەوە بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی، ئەگەر رووبه‌ڕووی هێرشی توندی ئەمه‌ریکا ببێته‌وه.
رۆژنامه‌كه روونیكرده‌وه، باشترین شت ئەوەیە، ئیدارەی بایدن له رێگه‌ی پەیامی روونه‌وه، وا لە ئێران بکات بیر له‌هیچ هێرشێك نه‌كاته‌وه، کە ئەو جۆرە هێرشانە گران له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت.
نووسه‌ری وتاره شیكارییه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو به‌ر له (20ی كانوونی دووه‌م)، به روونی رایبگه‌یه‌نێت، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیدا، ئاماده‌یه به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێك بداته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا بكات".
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی