میدیاکانی ئێران: مەسعود پزیشکیان سەلامەتە

میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، بڵاویان کردەوە، کە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران باری تەندروستی باشە، ئەوەش دوای هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا دێت کە شوێنەکانی نزیک بارەگای سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانیان لە تاران کردە ئامانج. 

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردەوە کە گوتیەتی، "مەسعود پزیشکیان، تەندروستی باشە و سەلامەتە." 

هەروەها ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە رایگەیاندووە، کە سەرۆککۆمار مەسعود پزیشکیان باری تەندروستی تەواوە و بە هیچ شێوەیەک زیانی پێنەگەیشتووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر خاکی ئێران و چەندین شاری ئەم وڵاتەیان بۆردومان کرد. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی ئاشکرا نەکراوە.