عێراق داوایەك لە ئەمەریكا و ئێران دەكات
"له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی سنووره‌كان باشتر بكه‌ن"
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، داوا له ئێران و ئه‌مەریكا ده‌كەن رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن،وعێراق نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێ و لێدان له وڵاتانی دراوسێ.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا یه‌حیا ره‌سوڵ گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای عێراق له‌رووی زه‌مینیه‌وه ته‌واو راهێنراو و ئاماده‌ن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئاستی هێزه‌كانی ئاسمانی عێراقی له‌ماوه‌كانی داهاتوودا به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
له به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی سنووره‌كان باشتر بكه‌ن.
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، گوتیشی "رێككه‌وتنی شنگالی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌دات بۆ زێدی خۆیان، به‌شێك له‌و ئاوارانه‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه"