كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
پێشبینییەكان كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و خێرای با لەنێوان 5 – 10 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا بێت.