سوپای ئیسرائیل: ئێران ژمارەیەک مووشەکی دیکەی ئاراستەی وڵاتەکەمان کرد

یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەمان دەست پێکرد و هێزەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوە مووشەک و درۆنەکان لە ئامادە باشیدان.

داواش لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان حەشار بدەن و بڕۆنە پەناگەکان و شوێنێکی پارێزراو.

دوای هێڕشەکان سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کە هەموو مووشەک و درۆنەکانیان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەرپەرچدراوەنەتەوە.

شەممە، 28ـی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە ناوخۆی ئێران کردووە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، ئامانجی سەرەکی لە هێرشە ئاسمانییەکانیان، بەرگریکردنە لە گەلی ئەمریکا لە رێگەی لەناوبردنی ئەو هەڕەشە نزیکانەی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە دەکرێن.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ئەمریکا توانا مووشەکییەکانی ئێران بەتەواوی لەناو دەبات و رێگرییان لێ دەکات هیچ مووشەکێکی نوێ دروست بکەن. دووپاتیشی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

هەروەها دوای هیڕشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئێران ئۆپەراسیۆنێکی بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و وڵاتانی کەنداو دەست پێکردووە