لە بەغدا گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە بەردەم ناوچەی سەوز دروست بوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغداوە رایگەیاند؛ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە بەردەم ناوچەی سەوز دروست بووە.
هەر بە گوێرەی پەیامنێری کوردستان24؛ لە بەغدا خۆپیشاندەران هەوڵی چوونە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەدەن.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر خاکی ئێران و چەندین شاری ئەم وڵاتەیان بۆردومان کرد. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی ئاشکرا نەکراوە.