زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەراست لێدرا

لە رۆژی دووەمی بەردەوامی جەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەراست لێدرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، زەنگی ئاگادار کردنەوە لە شارەکانی ئیسرائیل تەلئەڤیڤ، حەیفا و ئورشلیم هەروەها بەحرەین، ئوردن و ئەو وڵاتانەی کە ئەمریکا بنکەی سەربازی لێی هەیە.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر خاکی ئێران و چەندین شاری ئەم وڵاتەیان بۆردومان کرد. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی ئاشکرا نەکراوە