ترەمپ هۆشدارییەکی توند دەداتە ئێران
دۆناڵد ترەمپ، هۆشدارییەکی توند و بێوێنەی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی وێرانکەری لێکردن لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێکدا.
لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 01ـی ئاداری 2026، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ"بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، زانیاری هەیە ئێران نیازی هێرشێکی گەورەی هەیە و دەڵێت: "ئێران کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند کە ئەمڕۆ زۆر بە توندی هێرش دەکەن، توندتر لە هەرکاتێکی دیکە کە پێشتر هێرشیان کردبێت."
دۆناڵد ترەمپ بە زمانێکی هەڕەشەئامێز هۆشداری بە تاران دەدات کە پاشگەز ببنەوە و نووسیویەتی: "باشترە ئەو کارە نەکەن، چونکە ئەگەر بیکەن، ئێمە بە هێزێک لێیان دەدەین کە پێشتر هەرگیز نەبینراوە!".