راوێژكارێكی بایدن: كوژرانی سوله‌یمانی مه‌به‌سته‌كه‌ی نه‌پێكا و ئێران له چه‌كی ناووكی نزیك بووه‌ته‌وه
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پارێزراو نین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی "دۆناڵد تره‌مپ" بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
"جه‌یك سولیڤان"، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، "جۆ بایدن" بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی كوشتنی "قاسم سوله‌یمانی"، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، "مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی نه‌پێكا" و "ئێستا ئێران نزیكتر بووه‌ته‌وه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناووكی".
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"، ئه‌و راوێژكاره ئه‌مه‌ریكاییه گوتیشی: دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پارێزراو نین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی "دۆناڵد تره‌مپ" بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
گوتیشی: "تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، به‌و كاره‌ی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م تاران داده‌نێت و هه‌لی رێككه‌وتنێكی باشتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه هیچیان لێ به‌رهه‌م نه‌هات و ئێران به‌رده‌وامه له پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌كانی و له جووڵه‌كانی له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه".
روونیشیكرده‌وه، "هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ كردوویه‌تی نه‌بووه‌ته رێگر له به‌رده‌م ئێران و ئێستاش ئێران به‌و جۆره مامه‌ڵه ده‌كات، كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌كارهێنانی ستراتیژیه‌تی هێزی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان و به‌لاوه‌نانی ستراتیژیه‌تی دیپلۆماتی ئامانجه‌كان به‌دی ناهێنێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی تره‌مپ به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی له ئاڵۆزكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه ده‌زانێت و كرده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) به تیرۆر ناوده‌بات.
سه‌رچاوه: روساالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ر