ڤیدیۆ.. سوپای دوو ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن چه‌كی ناووكی شه‌ڕه چه‌پۆك ده‌كه‌ن
وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سوپا و سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵات به‌ر بوونه‌ته گیانی یه‌كدی و به دار و به‌رد و چه‌پۆك شه‌ڕی یه‌كدی ده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له مێژووی كۆندا روویانداوه.
K24 – هه‌ولێر:
له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوانیان، هه‌ریه‌ك له هیندستان و چین ناكۆكییان هه‌یه و چه‌ند جارێك ره‌وشی ئاسایشی سنووری نێوانیان گرژ بووه، له گرته‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سوپای هه‌ردوو وڵات شه‌ڕی ده‌سته و یه‌خه‌ی یه‌كدی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان له باره‌ی مێژووی تۆماركردنی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌وه زانیاری وردیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، كه له دوو رۆژی رابردوودا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سوپا و سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵات به‌ر بوونه‌ته گیانی یه‌كدی و به دار و به‌رد و چه‌پۆك شه‌ڕی یه‌كدی ده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له مێژووی كۆندا روویانداوه.
كه‌ناڵه چینییه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه، ئه‌و سه‌ربازانه له به‌رزایی (5) هه‌زار و (104) پێ به گژ یه‌كدا چوونه‌ته‌وه و تۆماره‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)دا تۆمار كراوه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ