لوبنان بە شەش مووشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەهۆی هاوێشتنی چەندین مووشەک لە خاکی لوبنانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچەی باکووری وڵاتەکە و شاری حەیفا لێدراوە، هێزە ئاسمانییەکانیش بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە.

دووشەممە 2ی شوباتی 2026، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی باکووری ئیسرائیل چالاک بووە، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەیەک مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچەکانمان هاوێژران. سوپا ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا وردەکاری زیاتر لەژێر پێداچوونەوەدایە.

لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، نزیکەی 6 مووشەک لە خاکی لوبنانەوە بەرەو شاری حەیفا و دەوروبەری ئاراستە کراون. سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە هێزە ئاسمانییەکانیان توانیویانە یەکێک لەو مووشەکانە تێکبشکێنن کە سنووریان بەزاندووە، مووشەکەکانی دیکەش بەپێی سیاسەتی بەرگری لە ناوچە چۆڵەکان کەوتوونەتە خوارەوە.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم هێرشە، سوپای ئیسرائیل دڵنیایی دا کە تاوەکوو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی بەهۆی ئەو مووشەکانەوە تۆمار نەکراوە و بارودۆخەکە لەژێر چاودێری وردی هێزە ئەمنییەکاندایە.