سوپای پاسداران: تا ئێستا 560 سەربازی ئەمریکی بوونەتە قوربانی

فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران رایگەیاند، بە هێرشی درۆنی ومووشەکی توانیویانە کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بەرەو زەریای هندی دەرپەڕێنن، هەروا ئاماژەیداوە، لە کۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو 560 سەربازی ئەمریکی کراونەتە قوربانی.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی سوپای پاسداران، لە شەپۆلی حەوتەم و هەشتەمی ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی راستگۆیی چوار، بە هەڵدانی زنجیرەیەک مووشەک و هێرشی فراوانی درۆنەکان بە ئاراستەی ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامدرا، لەنێویاندا، کەشتی جەنگی و فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بە چوار مووشەکی جۆری کرووس کرایە ئامانج، دوای ئەوەی بە ئامانجگیرا ئەو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەی ئەمریکا بە ئاراستە باشووری رۆژئاوای زەریای هندی پاشەکشەی کرد.

هەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە کوەیت بنکەی عەلی سالم و سێ بنکەی دیکەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەندەری محەممەد ئەلئەحمەد کراونەتە ئامانج و وێرانکراون.

هەروەها لە بەندەری سەلمانی پایتەختی بەحرێن، بە چوار درۆن بارەگاکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا و ناوەندەکانی فەرماندەیی و پشتیوانیی هێزەکانی ئەمریکا کراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆریان پێگەیەندراوە.

لە درێژەی هێرشەکاندا سێ کەشتی نەوتهەڵگری ئەمریکی و بەریتانیا لە کەنداو و گەرووی هورمز پێکێندراون و هەرسێ کەشتییەک تێکشێنراون.

هەر لە بەحرێن، بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بە دوو مووشەکی بالیستی کراوەتە ئامانج و چەند جارێک لە دوای یەک بنکەیەکی ژمارەیەک بنکەی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە بە درۆن و مووشەک بە ئامانجگیراون، لە ئەنجامدا تا ئێستا 560 سەربازی ئەمریکی کوژراون و بریندار بوون.