پۆمپێیۆ: لە ئیدارەی بایدن ھەڕەشەکانی ئێران زیاتر دەبن

"ئەمەریكا ئامادەیە رووبەڕووی ھەر جووڵەیەكی ئێران ببێتەوە"

مایک پەمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
مایک پەمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

K24 – ھەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران دەستی بە ھەڕەشە كردووەتەوە و لەگەڵ ھاتنی جۆو بایدن بۆ ناو كۆشكی سپی ھەڕەشەكان زیاتر دەبن.

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ ھاتنی بایدن و بەڵێنەکانی بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو رێککەوتنی ئەتۆمی، جارێکی دیکە ئێران دەستی بە ھەڕەشەکانی کردووەتەوە و لەگەڵ ھاتنی بایدن بۆ ناو کۆشکی سپی ئێران ھەڕەشەکانی لە ناوچەکە و جیھانیش زیاتر دەکات.

پۆمپێیۆ راشیگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر جووڵەیەکی ئێران و سەرۆکی ئەمەریکاش ئەوەی بە روونی بە ئێرانیەکان گوتووە.

ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەکاتێکدان کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی لە 20% زیادکردووە و دوێنێش 5/1/2020 لە گەرووی ھورموز دەست بەسەر کەشتیەکی بازرگانی کۆریای باشووردا گرت و ئەمەریکاش داوا دەستبەجێ ئازادکردنی کەشتیەکەی کۆریای باشوور دەکات.

 

Fly Erbil Advertisment