مانگێكی قورس و سه‌خت چاوه‌ڕێی ریال مه‌درید ده‌كات
ریال مه‌درید مانگێكی سه‌خت و قوڕسی له‌به‌رده‌مه و له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك یاریی ئاگرین ده‌بێته‌وه، شایانه‌كان له‌م مانگه له 3 پێشبڕكێی جیاواز ركابه‌ری ده‌كه‌ن، كه لالیگا و جامی سوپه‌ر و جامی شای ئیسپانیایه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه هه‌ر له‌م مانگه یاریی كلاسیكۆی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا ئه‌نجام بدرێت.
ریال مه‌درید مانگێكی سه‌ختی له‌به‌رده‌مه و له سێ پاڵه‌وانییه‌تی جیاواز ركابه‌ری ده‌كات، مێره‌نگی شریتی ساڵی نوێی به بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ بڕی و له گه‌ڕی حه‌ڤده‌می لالیگا به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له سێلتا ڤیگۆی برده‌وه.
پێگه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید نووسیویه‌تی شایانه‌كان ئاماده‌ن له یه‌كه‌م مانگی ساڵی نوێ له سێ پێشبركێی جیاواز ركابه‌ری بكه‌ن، له‌م مانگه به‌شداری له لالیگا و جامی سوپه‌ر و جامی شای ئیسپانیا ده‌كه‌ن.
مێره‌نگی له‌م مانگه سێ یاریی دیكه له لالیگا ده‌كات، له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه به‌شداری له جامی سوپه‌ر ده‌كات، بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌م وه‌رزه ده‌چنه نێو ركابه‌رییه‌كانی جامی شای ئیسپانیا.
مێره‌نگی شه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی 18ـی لالیگا رووبه‌ڕووی ئۆساسۆنا ده‌بێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته نێو ركابه‌رییه‌كانی جامی سوپه‌ر و له 14ـی ئه‌م مانگه له قۆناخی پێش كۆتایی رووبه‌ڕووی ئاتلێتیك بلباو ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و یارییه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دوای ته‌نیا 3 رۆژ له یاریی كۆتایی رووبه‌ڕووی براوه‌ی نێوان بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد ده‌بێته‌وه.
ریال مه‌درید هه‌ر له‌م مانگه یه‌كه‌م یاریی له جامی شای ئیسپانیا ده‌كات، هێشتا ئه‌و یانه‌یه‌ش دیار نییه كه مێره‌نگی له قۆناخی 32 رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، دواتر له 23ی ئه‌م مانگه ریال ده‌چێته‌وه نێو ركابه‌رییه‌كانی لالیگا و رووبه‌ڕووی ئالاڤێس ده‌بێته‌وه، دوای سێ رۆژ له‌و یارییه‌ش ریال مه‌درید ئه‌گه‌ر قۆناخی 32ی جامی شا تێپه‌ڕێنێت یارییه‌كی دیكه ده‌كات و له كۆتایی مانگیش دوایین یاریی له‌م مانگه ده‌كات و له گه‌ڕی 21 رووبه‌ڕووی لیڤانتی ده‌بێته‌وه.