تره‌مپ: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا به‌راورد به وڵاتانی جیهانی سێیه‌میش خراپترینه
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، داوای له جێگره‌كه‌ی، مایك پێنس كرد، به‌و په‌ڕی ئازاییه‌وه ده‌نگه ساخته‌كان بژمێرنه‌وه و گوتی: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، خراپترینه به‌راورد به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به‌ڕێوه ده‌چن.
K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد تره‌مپ، زنجیره‌یه‌ك تویتی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی نۆڤه‌مبه‌ری رابردووی وڵاته‌كه‌یه‌وه، كردووه و تێیدا نووسیویه‌تی: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ده‌نگه‌كانی راست بكاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی زانی ئه‌و ده‌نگانه پشتیان به سه‌رپێچی و ساخته‌كاری به‌ستووه.
تره‌مپ روویكرده پێنس و گوتی: هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته بیكه‌ی دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه، ئه‌و كات ئێمه ده‌رده‌چین. مایك ئه‌و كاره بكه و ئێستا كاتی ئه‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه.
تره‌مپ، باسی له‌وه‌شكردووه، پارتی كۆماری و له‌ویش گرنگتر وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به سه‌رۆكایه‌تییه.
هه‌روه‌ها گوتی: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو په‌نجا هه‌زار كارتی ده‌نگدان دۆزرانه‌وه. ئه‌مه‌ریكا خه‌جاڵه‌تی ئه‌و گه‌مژه‌ییه‌یه، هه‌ڵبژاردنی ئێمه خراپترینه به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی وڵاتانی سێیه‌م.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ