موفتیه‌كی داعش له‌ به‌غدا ده‌ستگیركرا

ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، موفتییه‌كی داعش، كه‌ ئه‌ندامی دیوانی بانگه‌واز و مزگه‌وته‌كان بووه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، موفتییه‌كی داعش، كه‌ ئه‌ندامی دیوانی بانگه‌واز و مزگه‌وته‌كان بووه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانیان توانیویانه‌ كه‌سێك له‌ ناوچه‌ی "دۆره‌"ی به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ به‌ گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای تیرۆر داواكراو بووه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئه‌و كه‌سه‌ له‌ كه‌رتی فورات، له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار، داعش وه‌ك "موفتی" خۆی ناساندوویه‌تی.