وه‌زیری به‌رگری عێراق: پێویستمان به مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه
مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه "شه‌ڕی ناوخۆ" له عێراق هه‌ڵبگیرسێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری عێراق، "جومعه عناد"، رایگه‌یاند، عێراق هێشتا پێویستی به مانه‌وه‌ی سوپای "هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش" هه‌یه و مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه "شه‌ڕی ناوخۆ" له عێراق هه‌ڵبگیرسێت.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، وه‌زیری به‌رگری گوتی: "هۆشداری ده‌ده‌ین، به ئامانجكردنی ناوچه‌ی سه‌وز و نێرده دیپلۆماتییه‌كان عێراق به‌ره‌و شه‌ڕێكی ناوخۆیی په‌لكێش ده‌كات، كه هاووڵاتیان ده‌بنه سووته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه".
گوتیشی: "ئێمه هێشتا پێویستمان به مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی سوپای عێراق بكه‌ن و ئێمه‌ش كار ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی نێرده دیپلۆماتییه‌كان و راوه‌دوونانی ئه‌وانه‌ی مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت عێراق په‌لكێشی شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری بكرێت، به‌ڵام رێگه به‌و هه‌وڵه نادرێت".
له باره‌ی جمووجووڵی داعشه‌وه، وه‌زیری به‌رگری عێراق، گوتی: داعش له عێراق ته‌واو بووه و ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ندێك جووڵه‌ی چه‌كداره پهڕاگهندهبووهكانییهتی".