وێنه‌یه‌كی هه‌ولێر سه‌رنجی جیهان راده‌كێشێت
كۆمپانیای ناوداری ئه‌مه‌ریكایی "ماكسا ته‌كنۆلۆجی" رایگه‌یاند، وێنه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، كه له ئاسمانه‌وه گیراوه و قه‌ڵا مێژووییه‌كه‌ی هه‌ولێر و شه‌قامه بازنه‌ییه‌كانی ده‌ركه‌وتوون
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای ناوداری ئه‌مه‌ریكایی "ماكسا ته‌كنۆلۆجی" رایگه‌یاند، وێنه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، كه له ئاسمانه‌وه گیراوه و قه‌ڵا مێژووییه‌كه‌ی هه‌ولێر و شه‌قامه بازنه‌ییه‌كانی ده‌ركه‌وتوون یه‌كێكه له سێیه‌م به‌رچاوترینی ئه‌و وێنانه‌ی زۆرترین لایكیان بۆ هاتووه له په‌یجه‌كه‌ی.
كۆمپانیاكه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆیه و تایبه‌تمه‌نده به په‌یوه‌ندییه‌كان و چاودێریكردنی زه‌وی و سیستمی رادار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌ته‌لایت و بایه‌خ به وێنه‌ی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون و ناوچه جیاجیاكانی جیهان ده‌دات و وێنه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه.
له 9 تۆپ وێنه‌ی ساڵی 2020ی ئه‌و كۆمپانیایه وێنه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له رووی كارلێكی به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیاوه پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمپانیاكه له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی هه‌ولێر نووسیویه‌تی: هه‌ولێر یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له 2014ه‌وه وه‌ك شوێنێكی كه‌له‌پووری جیهانی یونسكۆ ده‌ستنیشان كراوه و قه‌ڵا دێرینه‌كه‌ی 5000 ساڵ پێش زاین ژیانی تێدابووه و یه‌كێكه له كۆنترین شوێنه‌واره‌كانی مرۆڤ.