تره‌مپ داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات هێمنی بپارێزن
خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ پۆلیسدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، له تویتێكدا، داوای له لایه‌نگرانی كرد، هێمنی بپارێزن، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ پۆلیسدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
له تویته‌كه‌دا ئاماژه‌ی كردووه، "پشتیوانی پۆلیس و یاسا بكه‌ن، ئه‌وان به راستی لایه‌نگری وڵاتن.. به ئارامی بمێننه‌وه".
ده‌سه‌ڵاتداران، ده‌رگای كۆنگرێسیان داخست، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ویستیان له ده‌روازه ئه‌منییه‌كانی كۆنگرێس تێپه‌ڕن، كه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ گفتوگۆی به فه‌رمی په‌سه‌نكردنی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
به‌هۆی گرژییه‌كانی ناڕه‌زایی له‌به‌رده‌م كۆنگرێس، دانیشتنه‌كه‌ی په‌سندكردنی سه‌ركه‌وتنی بایدن دواخرا.
ده‌یان هه‌زار له لایه‌نگرانی تره‌مپ له به‌رده‌م كۆشكی سپی وه‌ستابوون و داوای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، كه بایدن تێیدا سه‌ركه‌وتووه.
دواتر روویان له كۆنگرێس كرد و به‌ربه‌سته‌كانیان بڕی و چوونه ناو بیناكه‌وه، پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس درووست بووه.