لە واشنتن قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیه‌ندرا و پاسەوانی نیشتیمانی ھێلەكی رەشیان لەبەركرد
لە واشنتن قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیه‌ندرا و پاسەوانی نیشتیمانی ھێلەكی رەشیان لەبەركرد
K24 – ھەولێر:
لە ئەنجامی ھەڵكوتانە سەر بینایەی كاپیتۆڵ، لە لایەن لایەنگرانی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ، شاره‌داری واشنتن قەدەغەی ھاتووچۆی لە پایتەختی ئەمەریكا راگەیاند لە كاتژمێر شەشی ئێوارەوە (11ی گرینیچ) تاوەكو شەشی بەیانی رۆژی پێنجشەممە 7 كانوونی دووەم.
به‌رگی ره‌شیان پۆشی
دەزگاكانی راگەیاندن بڵاویانكرده‌وه، پاسەوانانی نیشتیمانی بەرگی خۆیان گۆڕی و بەرگی رەشیان لەبەركرد، وەك ھێمایەك بۆ كردەیەكی ئەمنیی سپێردراو بەوان بۆ رووبەڕووبوونەوەی لایەنگرانی ترەمپ.
گوتەبێژی پاسەوانانی نیشتیمانی تیناشی ماچۆنا گوتی: گۆڕینی رەنگی جلوبەرگ رووناكی دەخاتە سەر ئەو ئەركانەی كە جێبەجێدەكرێن و گوڕینی ھێلەكەكان بە رەش دەكرێت لەكاتی كردەوەكانی پشتیوانی ناوخۆیی، وەك وڵامدانەوەی خۆپیشاندانەكان.
گوتیشی ھێلەكە رەشەكان گوللـەبەند نین و ھێلەكی تەكنیكی نین، بەڵكو جلی ئاسایین و ئەندامانی پاسه‌وانی نیشتیمانی لە پایتەخت لە زۆر لە كردەوەكان لەبەردەكەن لەوانەش ئاھەنگی دەستبەكاربوونی سەرۆك و وەڵامدانەوەی كۆرۆنا و ئاھەنگێڕان بە 4ی تەمووز.
تره‌مپ: سازش ناكه‌م
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گوتی: هه‌رگیز ته‌سلیم نابم و سازش ناكه‌م.
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی تره‌مپ له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی نه‌یارێتی خۆیان بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردن كه راگه‌یه‌ندراوون و جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراته‌كان وه‌ك براوه ده‌ستنیشان كراوه.
تره‌مپ له به‌رده‌م كۆشكی سپی قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی كرد و گوتی: ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی له هه‌ڵبژاردندا كراوه، له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه.
گوتیشی: ئێمه به رێژه‌یه‌كی زۆر براوه بووین، ئه‌نجامه‌كانمان شیاوی به‌راورد نه‌بوون. من سازش له‌و مافه‌م ناكه‌م. هه‌رگیز دان به‌وه‌دا نانێم كه روویداوه و دان به شكستتدا نانێم.
هه‌روه‌ها گوتی: من 75 ملیۆن ده‌نگم هێناوه و پێم ده‌ڵێن تۆ ده‌رنه‌چوویت. رێگه ناده‌م ده‌نگه‌كانتان بفه‌وتێت و هه‌ژمار نه‌كرێن.
ئه‌مڕۆ بڕیاره كۆنگرێس بۆ په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆببێته‌وه. تره‌مپ هیوای خواست، مایك پێنس ئه‌و ئه‌نجامانه قبووڵ نه‌كات و كاره راسته‌كه بكات، چونكه ئه‌گه‌ر راستییه‌كه جێبه‌جێ بكرێت ئێمه براوه ده‌بین.
بەربەستە ئەمنییەكانی دەروروبەری بینایە كاپیتۆڵیان تێك‌شكاند
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكرده‌وه، خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ بەربەستە ئەمنییەكانی دەروروبەری بینایە كاپیتۆڵیان تێك‌شكاند و چوونە سەر ئەو سەكۆیەی بۆ دەستبەكاربوونی جۆ بایدن دانراوە.
ئاژانسەكە نووسیویه‌تی: ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە پڕێكدا له كار وەستا لە كاتی گفتوگۆكردن لە بارەی ئەنجامەكانی كۆمەڵگای ھەڵبژاردن، پۆلیسی كاپیتۆڵ ئاماژەیكرد، خۆپیشاندەران چوونەتە نێو بینایەی كاپیتۆل و ھەردوو ژوورەكانی ئەنجوومەنیان داخستووە.
ھەروەھا كەناڵی "ئێن بی سی نیوز" ئەمەریكایی رایگەیاند، لایەنگرانی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ پۆلیس بەشەڕداچوون لە میانی ھەوڵدانیان بۆ چوونە ناو بنایەی كاپیتۆڵ، كە دانیشتنی پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنەكان تێیدا ئەنجامدەدرێت.
شتی وا نه‌بینراوه
سەركردەی زۆرینەی كۆمارییەكانی لە ئەنجوومەنی پیران، سیناتۆر میچ ماكۆنیل رایگەیاند، كۆنگرێس لە مێژوودا حاڵەتێكی وای بەخۆیەوە نەبینیوە، كە سەرۆك رابگەیەنێت ھەڵبژاردنەكان دزراون، كەچی دادگا رەتیبكاتەوە.
میچ مالۆنیل قسەكانی ترەمپی رەتكردەوە و گوتی: "ئەگەر بەدوای ئەو قسانەوە بین، ئێمە دیموكراتییەتی خۆمان وێران دەكەین".
سەركردەی زۆرینەی كۆمارییەكان جەختیكردەوە لەوەی ئەو ھەڵبژاردنانە لایەنی دۆڕاو دەشێونێت.
سیناتۆر ماكۆنیل گوتیشی: "دەنگدەران و دادگا و ویلایەتەكان قسەیان كرد.. ھەموویان قسەیان كرد، ئەگەر دژیان راوەستاین، ھەتاھەتا زیان بە كۆمارەكەمان دەگەیەنێت".
ماكۆنێل درێژەی بە قسەكانی دا و گوتی: ئەركی ئێمە ئەوەیە لە بەرژەوەندی گشتی حوكم بدەین.. ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا داوایەكی باڵاتری ھەیە لە گێژاوێكی بۆ كۆتایی لە تۆڵەسەندنەوەی حزبی".
هه‌ڵوێستی پێنس
مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوتارێكیدا رایگەیاند، ناتوانێت بڵێت "دەسەڵاتی یەكلایەنەی" ھەیە بۆ رەتكردنەوەی ئەو دەنگانەی ھەڵبژاردن، كە كاندیدی دیموكراتەكان جۆ بایدن دەكاتە سەرۆكی وڵات.
مایك پێنس بە ئەندامانی كۆنگرێسی گوت: ئەو ھاوبەشە لەگەڵ مەترسییەكانی زۆرێك لە ئەمەریكییەكان لە بارەی پاكی ھەڵبژاردنەكان.
نوێنەرانی كۆمارییەكان تانەیان دا لە ئەنجامەكانی دەنگدان لە كۆمەڵگه‌ی ھەڵبژاردنی ویلایەتی ئەریزۆنا و دەستیان بە مشتومڕێكی دوو كاتژمێری كرد بۆ باسكردنی بابەتەكە.
كۆمەڵێك لە كۆمارییەكانی ھاوپەیمانی سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرێسدا، بڕیاریاندا ئەمڕۆ دوا ھەوڵیان بدەن بۆ رەتكردنەوەی دۆڕانەكەی لە ھەڵبژاردنەكاندا لە بەرامبەر جۆ بایدن، ئەمە لە كاتێكدایە، ھەر ئەمڕۆ پارتی كۆماری خۆی ئامادە دەكات بۆ لە دەستدانی زۆرینەیان لە ئەنجوومەنی پیراندا.
ئەنجوومەنی پیران، كە كۆمارییەكان بەسەریدا زاڵن و ئەنجوومەنی نوێنەران، كە دیموكراتەكان بەسەریدا زاڵن ئەمڕۆ ھەردووكیان كۆبوونەتەوە بۆ پەسندكردنی سەركەوتنی بایدن بەشێوەیەكی فەرمی لە ھەڵبژاردنەكانی 3ی تشرینی دووەم، كە لەوانەیە رێكارەكانی تا نیوی شەو بكێشێت.
بایدن لە ھەڵبژاردنەكاندا بە زۆرینەی 306 دەنگ بەرامبەر بە 232 لە كۆمەڵگای ھەڵبژاردنی ھەر یەك لە ویلایەتەكان بە تەنیا و بە پەرێزێكی زیاتر لە حەوت ملیۆن كارتی دەنگدان لە ھەڵبژاردنێكی میللی‌دا لە سەر ئاستی وڵات، بەڵام سەرۆك كۆمار ھێشتا ھەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكە بە پوچەڵ ناودەبات و دەڵێت ساختەكاری بەشێوەیەكی بەرفراوان كراوە و خۆی براوەیە.