هێزی پاراستنی نیشتمانی ئەمەریکا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی
K24-هەولێر:
کۆشکی سپی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئەمەریکا، هێزی پاراستنی نیشتمانی چالاککراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی خۆپیشاندانەکان و هەڵکوتانە سەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندارە.
هەریەک لە جۆ بایدن، هەڵبژێردراو بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، داوا لە خۆپیشاندەران دەکەن، ئاشتی بپارێزن و بچنەوە ماڵەکانیان.
لە ساڵی 2009ـەوە، دیموکراتەکانی ئەمەریکا سەرکەوتنی هاوشێوەیان بەدەست نەهێناوە و توانیان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ خۆیان یەکلا بکەنەوە، بەڵام لایەنگرانی ترەمپ، لە ژێر رۆشنایی لێدوانەکانی ترەمپ، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەت دەکەنەوە.