ناتۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی ئەمەریکا راگەیاند
K24- هەولێر:
رێکخراوی ناتۆ لەسەر خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ لە واشنتن و هەڵکوتانە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئەو دیمەنانەی لە واشنتن دەیبینین، مایەی سەرسوڕمانە.
ناتۆ دوپاتیدەکاتەوە، داوا دەکەین رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دیموکراسی لە ئەمەریکا بگیرێت.
لە هەمانکاتدا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوا دەکات، بە زووترین کات رێگری لە تێکشکانی دیموکراسی لە ئەمەریکا بگیرێت. داوا لە لایەنگرانی ترەمپ دەکات، رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بگرن.
لای خۆیانەوە، فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا، ئیدانەی هێرشکردنە سەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەکەن و بە مەترسی بۆ دیموکراسی ناوی دەبەن.