سامی خۆشناو کتێبێکی لەسەر هونەری مۆدێرن بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە
سامی خۆشناو، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، نوێترین کتێبی خۆی کە بەزمانی عەرەبییە لەژێر ناوی "شێوەی ئابستراکت لە هونەری مۆدێرن دا"، کە لە 209 لاپەڕە پێکهاتووە، چاپ و بڵاوکردەوە.
پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، سامی خۆشناو، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، دەربارەی بڵاوکردنەوەی کتێبە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی گوت، "ئەو کتێبە له 5 بهشی سهرهكی پێكهاتووه، بەشی یەکەم تایبەت کراوە بە تیۆرییەکانی تایبەت بە شێوە، بەشی دووەم تایبەت کراوە بە تیۆرییەکانی تایبەت بە ئەبستراک، بەشی سێیەم باس لە هونەری مۆدێرنی جیهانی دەکات، بەشی چوارەم باس لە هونەری مۆدێرنی عێراقی دەکات، بەشی پێنجەم باس لە هونەری مۆدێرنی کوردی دەکات."
سامی خۆشناو گوتیشی، "ئەم کتێبە کاری لە سەر 134 کاری هونەری جیهانی و عێراقی و کوردستانی کردووە، بەتایبەت تیشك دهخاته سهر دەرخستنی توانای هونەرمەندانی کورد شان بەشانی هونەرمەندانی جیهان، هەر بۆ ئەم مەبەستەش بەزمانی عەرەبی کتێبەکە نووسراوە."
سامی خۆشناو، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، ساڵی 1977 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، مامۆستای زانکۆ و یاریدەدەری راگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێرە، ئەندامی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، خاوەنی چەندین توێژینەوەیە بە زمانی کوردی و عەرەبی.