ستارمەر: کەس نازانێت ئەم جەنگە چەند دەخایەنێت

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا باس لەوە دەکات، ئێران بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر 10 وڵاتی هاوپەیمان، کەشتی جەنگیمان ناردووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێگەمان بە ئەمەیکا داوە بنکەسەربازیەکانمان بەکاربێنن، هەروەها ئێران هێرشی کردووەتە سەر ئەو وڵاتانەی بێلایەن بوون.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: هێزەکانی ئێمە ژمارەیەک درۆنی ئێرانیان تێکشکاندووە، هێزێکی زۆرمان ناردووەتە ناوچەکە و هەروەها چوار فڕۆکەی دیکە دەنێرینە ناوچەکە بۆ هاریکاری وڵاتان.

ستارمەر گوتی: کەشتی جەنگیمان ناردووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێگەمان بە ئەمەیکا داوە بنکەسەربازیەکانمان بەکاربێنن، هەروەها ئێران هێرشی کردووەتە سەر ئەو وڵاتانەی بێلایەن بوون.

دەشڵێت: توانیومانە هاوکاری 140 هەزار هاووڵاتی بەریتانی بکەین، پلانی تۆکمە بۆ بەرگریی هاووڵاتییانمان دادەنێین، ئێمە پێش وەختە هێزمان ناردە ناوچەکە، راداری پێشکەوتوومان ناردووە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کاری لە پێشینە و یەکمی ئێمە پاراستنی خەڵکی خۆمانە و ئەرکی من ئەوەیە بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا بپارێزم، ئێمە پلانی خۆمان بۆ خەرجییەکان راگەیاندووە.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێک، کە ئایا ئەم جەنگە چەند دەخایەنێت، ستارمەر رایگەیاند" کەس نازانێت ئەم جەنگە چەند دەخایەنێت".