چوار به‌رپرسی كۆشكی سپی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دره‌نگانی شه‌وی 6ی كانوونی دووه‌می 2021 به كاتی واشنتۆن چوار به‌رپرسی كۆشكی سپی ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه دوای هه‌ڵكۆتانه سه‌ر بینای كاپیتاڵ له پایته‌ختی واشنتۆن، له‌لایه‌ن (پرۆ- تره‌مپ) ییه‌كانه‌وه.
ستیڤانی گرایشام به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیییه‌كانی پێشووی كۆشكی سپی و سكرتێری رۆژنامه‌نووسی و سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا میلانیا تره‌مپ، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكرد.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌میش ئاتا كریستینا (ریكی- نیكیتا) سكرتێری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆشكی سپی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
به‌رپرسێك له كۆشكی سپی به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاند هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نیكیتا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڵكوتانه‌ی رۆژی 6ی كانوونی دووه‌مه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ر بینای كاپیتاڵ.
هه‌ریه‌ك له ستیڤانی گرایشام و ئاتا كریستینا له نێو ئه‌و به‌رپرسانه‌دان كه درێژترین كاتی خزمه‌تیان له ئیداره‌ی تره‌مپ كردووه.
ستیڤانی گرایشام له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2015 ه‌وه وه‌ك رۆژنامه‌نووس كاری له‌گه‌ڵ تره‌مپ كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ساره ماسیوز جێگری سكرتێری رۆژنامه‌وانی، سێیه‌م كه‌سه كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه. ماسیوز له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ته‌واو دۆخێكی ناخۆشه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیم". هه‌روه‌ها به پێداگرییه‌وه داوای كرد ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بكرێت.
هه‌روه‌ها گرایشام به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاند كه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه توانیم خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌م بكه‌م له كۆشكی سپی. وتیشی: "من شانازی ئه‌كه‌م كه به‌شێك بووم له كاره‌كانی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوكاریكردنی منداڵان له هه‌موو شوێنێكدا، شانازی ئه‌كه‌م به ده‌ستكه‌وتی زۆری ئه‌م ئیداره‌یه".
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌كه‌ی گرایشام نووسینگه‌ی خانمی یه‌كه‌م وه‌ڵامی سی ئێن ئێن-ی نه‌دایه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاشكرایه كه ئاتا كریستینا وه‌ك تاكه سكرتێره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئیداره‌كه له ساڵی 2017 ه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها كرای سكرتێری كۆمه‌ڵایه‌تی راپه‌ڕاندووه له هه‌موو رووداوه‌كاندا له كۆشكی سپی. وێرای ئه‌وه‌ی كاری رێكخستنی ته‌واوی بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆشكی سپی كردووه هه‌ر له رێكخستنی جه‌ژنی ئیسته‌ر و هالۆین و سه‌ردانی ده‌وڵه‌تان و ئاهه‌نگه‌كان. به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بووه لێدوانێك بۆ هیچ كه‌ناڵێكی میدیا بدات.
كاتژمێرێك له‌دوای ئه‌م سێ به‌رپرسه مات بۆتینگه‌ر جێگری راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.



