پێنس سوپاسی پۆلیس دەكات بۆ پاراستنی كۆبوونەوەی كۆنگرێس

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا
مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، مایك پێنس، سوپاسی ئەندام و ئەفسەرانی پۆلیسی كرد بۆ دابینكردنی ئاسایشی و پاراستنی كۆبوونەوەی كۆنگرێس، دوای ئەوەی لە لایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ ھێرش كرایە سەر بینایەت كاپیتۆل.

پێنس لە چریكەیەكیدا لە سەر "تویتەر" نووسیی: سوپاس بۆ ئەفسەرە پۆلیسە سەركەوتووەكانی كاپیتۆڵ ھێل و بۆ ھەموو بەرپرسانی چەسپاندنی یاسا، كە ھێشتیان ئەمڕۆ پارێزراو بین، لە سایەی خزمەتی ئێوە ئاسایشی بینایە كاپیتۆڵ دابین كرا و ئێمە سوپاسگوزارتانین".

تویتی پێنس
تویتی پێنس

رۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز"ی ئەمەریكایی ئاشكرایكردبوو، پێنس فەرمانی دابوو بە بڵاوبوونەوەی پاسەوانانی نیشتیمانی لە واشنتنی پایتەخت نەك ترەمپ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی دانیشتنێكیدا، كە تا چواری بەرەبەیان بە كاتی واشنتن بەردەوام بوو، كۆنگرێس بەفەرمی پەسندی سەركەوتنی جۆ بایدنی كرد لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، كە 3ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ئەنجامدرا و تێیدا بایدن بە 306 دەنگ بەرامبەر بە 232 دەنگی كۆمەڵگای ھەڵبژاردن به‌سەر دۆناڵد ترەمپدا سەركەوت.