بە ڤیدیۆ.. ئەندامانی كۆنگرێس به‌م جۆره‌ خۆیان لە لایه‌نگرانی ترەمپ دەشارنەوە

لایەنگرانی ترەمپ توانییان لە دەرگایەكی دیكەوە خۆیان بخزێننە ناو ھۆڵەكەوە

ھەوڵی رێگریكردنی لە چوونەژوورەوەی كاپیتۆل لەلایەن پاسەوانەكانەوە
ھەوڵی رێگریكردنی لە چوونەژوورەوەی كاپیتۆل لەلایەن پاسەوانەكانەوە

K24 – ھەولێر:

ڤیدیۆیەك لە پێگە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، تێیدا ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، لە ناو ھۆڵی ئەنجوومەندا خۆیان حەشار دەدەن دوای ئەوەی لایەنگرانی سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، ھەڵیانكوتایە سەر بینایەی كاپیتۆڵ.

لە ڤیدیۆكەدا بەدیار دەكەوێت، كەسانی تایبەت بە پاراستنی ھۆڵی ئەنجوومەن، رێگری لە ھاتنە ژوورەی خۆپیشاندەران بۆ ناو ھۆڵەكە دەكەن، بەڵام لایەنگرانی ترەمپ توانییان لە دەرگایەكی دیكەوە خۆیان بخزێننە ھۆڵەكەوە.