سێنتکۆم: لەسەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 3 هەزار ئامانجی ستراتیژی ئێران پێکراون

ئەمڕۆ شەممە، 7ـی ئاداری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند: لە هەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی "داستانی تووڕەیی" زیاتر لە 3 هەزار ئامانجی ستراتیژی پێکراون.

 سێنتکۆم جەختیش دەکاتەوە هێرشەکان بە چڕی بەردەوام دەبن و بە هیچ شێوەیەک ناوەستێت.

هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، نوێترین زانیاریی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئێران بڵاو کردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا 43 کەشتیی جەنگیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران.

لە بەرانبەردا ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.