بەقایی: نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکان هەڵبگرێت
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی "ئیلنا"، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" رایگەیاند: "لە کاتێکدا ئێران لە ناوەڕاستی دانوستانە دیپلۆماسییە جددییەکاندا بوو، ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دووەمجار لە ماوەی کەمتر لە نۆ مانگدا هێرشیان کردە سەر خاکی ئێران."
بەقایی رەخنەی لە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت و ئاماژەی بەوە کرد: "ئێوە نیگەرانیتان بۆ مەترسییەکانی سەر ئابووریی جیهانی دەربڕیوە، بەڵام ئەی چارەنووسی خەڵکی مەدەنی بێتاوان چی بەسەر دێت؟ لەوانەش ئەو 175 منداڵەی لە شاری میناب بوونە قوربانی و سەرجەم ئەو کەسانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستدا."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کردەوە، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستێکی روونی هەبێت و بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە بەرامبەر ئەم شەڕە نایاساییە دژ بە ئێران قبوڵ بکات.