دوایین زانیاریی لەسەر دۆخی تەندروستی زیدان
دوایین زانیاریی لەسەر دۆخی تەندروستی زیدان
K24-هەولێر
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای تووشبوونی یەکێک لە نزیکەکانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەویش کەرەنتین کرا و دەنگۆیەکیش هەبوو کە خۆشی تووشی پەتاکە بووە.
سێرخیۆ ڤالێنتین لە رادیۆی ئیسپانیا بڵاویکردووە، دوای ئەوەی تووشبوونی یەکێک لە نزیکەکانی راهێنەری فەڕەنسی شایانەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیێندرا، لە پێناو پاراستنی تەندروستی یاریزانان و راهێنەرەکانی ئەو یانەیە، بریاردرا کە زیزۆ کەرەنتین بکرێت و پاشان پشکنینیان بۆ کرد و دەرکەوت ئەویش هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، بەڵام کارگێری یانەکەی بۆ ئەوەی دڵنیابن لە پشکنینەکان، بریاریاندا بۆ جاری دووەم پشکنینی بۆ بکرێت و ئەنجامی دووەم پشکنینی نێگەتیڤ دەرچووە، واتە تووشی ئەو پەتایە نەبووە.
ئەو رۆژنامەنوسە ئیسپانیە بڵاویشی کردووە زیدان لە کەرەنتین دەرکەوتووە و بریارە لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی پامپلۆنا بکات، بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا.