رووداوەکانی ئەمەریکا، ئەردۆغان تووشی سەرسوڕمان دەكەن

سەرۆك كۆماری توركیا: ھیوادارم رادەستكردنی دەسەڵات بە بایدن بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوبچێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا - ئەرشیف
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

سەرۆك كۆماری توركیا سەرسوڕمانی خۆی لە رووداوەكانی ئەمەریكا راگەیاند و ھیواخوازە پرۆسەی رادەستكردنی دەسەڵات بە بایدن بە ئارامی بەڕێوەبچێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە ئیستانبۆڵ گوتی: ''ئەو قۆناغەی ئەمەریکا کە بە لانکەی دیموکراسی دادەنرێت هەموو مرۆڤایەتی تووشی سەرسوڕمان کرد، بە هەمان شێوە ئێمەشی تووشی سەرسوڕمان کرد".

ئەردۆغان، گوتیشی: ''هیوام ئەوەیە کە لە 20ی کانوونی دووەمەوە رێوڕەسمی رادەستکردنی دەسەڵات بە بایدن وەک ئەو روونکردنەوانەی ترەمپ دای بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوبچێت".

ئەو گوتانەی ئەردۆغان دوای ئەوەدێت، رۆژی 6/1/2020 لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ وەك ناڕەزایی لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی وڵاتەكەیان ھێرشیان كردە كۆنگرێس، ئەمەش لەناوناخۆی ئەمەریكا و جیھان كاردانەوەی لێكەوتەوە و ترەمپ بەو پشێویە تۆمەتبار دەكرێت، چونكە لە وتارێكیدا لەبەردەم لایەنگرانی گوتبووی "سازش له‌و مافه‌م ناكه‌م. هه‌رگیز دان به‌وه‌دا نانێم كه‌ روویداوه‌ و دان به‌ شكستتدا نانێم".

سەرچاوە:aa