"جاك ئه‌نجیلی" له تره‌مپ و بایدن، به‌ناوبانگتره
"خۆپیشانده‌ره ڤایكینگه‌كه" كێ خۆپیشاندان بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه.. بووه‌ته‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كۆمارییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و یاخیبووانه دوورخه‌نه‌وه كه هێرشیان كرده سه‌ر بینای كاپیتاڵ-ی واشنتۆن و پێیانوایه ئه‌وانه گرووپی (ئه‌نتیفا) بوون، نه‌ك هه‌وادار و پاڵپشتیكارانی تره‌مپ. و ئه‌م پلانگێڕییه (ئه‌نتیفا) لێی به‌رپرسه. وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا كه‌سی سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌پێش خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون كه هه‌ڵگری دروشمی (Q)یان هه‌ڵگرتووه.
له‌نێو ئه‌م گرووپه‌ی 6ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021، كه‌سێك هاوشێوه‌ی ڤایكینگه‌كان به رووخسارێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت (كڵاوێكی له‌سه‌ردایه كه دوو شاخی مانگای پێوه‌یه و دوو پارچه فه‌روو به شان و ملیدا شۆڕبۆته‌وه و به نیمچه‌رووتی و ته‌نیا پانتۆڵێكی خاكی له‌به‌ردایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گیانی به تاتوو نه‌خشێنراوه. واخۆی نیشانده‌دات كه نێرده‌ری رێورهسمێكی تایبه‌تی گرووپی (ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه-BLM)ه.
ئه‌و پیاوه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه ئێستا به‌قه‌د سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و جۆو یایدن-ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ناو و ناوبانگی هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا. ئه‌و له‌كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتاڵ، له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی بیناكه ده‌ره‌كه‌وێت، ئێستا ئه‌و پیاوه ناسراوه له ئه‌كه‌ریكا و ته‌مه‌نی 32 ساڵه و به (جاك ئه‌نجیلی) ناسراوه.
جاك ئه‌نجیلی له پێش گروپه‌كه‌وه ئاماده‌یه بۆ شكاندنی بینای كاپیتاڵ و رووبه‌روبوونه‌وه‌ی پۆلیس كه بێ په‌روا هه‌وڵده‌ده‌ن پارێزگاری له‌بینای كاپیتاڵ بكه‌ن. به‌ڵام دواجار ئه‌نجیلی ئه‌گاته هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیران.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا به مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی: "به‌ڕێز ئه‌نجیلی یه‌كێك له هه‌وادارانی تره‌مپ-ی تیۆری پلانگێڕی (كیوئانون-QAnon) یه و هه‌ندێكجاریش به (كیوئانون شامان) بانگی ده‌كه‌ن".
له‌یه‌كێك له‌خۆپیشاندانه‌كانی مانگی شوبات (فێبریوه‌ری) 2020 له فینیكس-ی ویلایه‌تی ئاریزۆنا، بۆ یه‌كه‌مینجار، ئه‌نجیلی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا هه‌بووه و له وێنه‌یه‌كدا كه لافیته‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌سه‌ری نووسراوه " Q بۆم بنێره". به‌پێی پێگه‌ی AZcentrel كه پێگه‌ی ئاریزۆنا ریپابلیكهن-ه، ئه‌نجیلی هاوار بۆ رێبواران ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئایا هه‌موو ئه‌زانن Q كێیه؟" و پێیان ده‌ڵێت "كه Q بڕیكاری حكومه‌ته كه ده‌یه‌وێت وڵات له‌ده‌ست منداڵباز و گلۆبالیزم وه‌ربگرێته‌وه".
پێگه‌ی Backstage.com بۆ ناساندنی مه‌له‌فه‌كان وای نیشانده‌دات كه ئه‌نجیلی له فۆناغێكدایه به شوێن كاری ئه‌كته‌ریدا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌و میوزیكژه‌ن و ئه‌كته‌ر و نووسه‌ری سیناریۆیه.
خاتوو كاری كیلمن، كه‌سێكی باڵی راستڕه‌وی دیموكراته‌كان، وێنه‌یه‌كی جاك ئه‌نجیلی داناوه له تویته‌ر كه به‌شداری یه‌كێك له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی 2020ی كردووه له ئاریزۆنا كه گرووپی (ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه BLM) بۆ به‌رگری له كه‌شوهه‌وا.
وێنه‌كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵده‌دات كاری ئاژاوه‌گێڕی نه‌هێڵێت كه هه‌وادارانی تره‌مپ ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن. ئه‌و نووسیویه‌تی: "هه‌وادارانی تره‌مپ ئاماده‌گی چالاكییه‌ك نابن كه په‌یوه‌ندی به وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی چالاكی كه‌شوهه‌واوه هه‌بێت". خاتوو كیلمن ده‌ڵێت: "ئه‌م كابرا ئه‌كته‌ره، كێ خۆپیشاندان بكات له‌گه‌ڵیه‌تی".
جاك ئه‌نجیلی تاتۆیه‌كی له‌سه‌ر سكی كوتاوه كه نیشانه‌یه بۆ (وتنیزم-Wotanism) كه كورتكراوه‌ی (ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئاری) (Will of the Aryan Nation).
د.ئاده‌م ره‌زه‌رفۆرد له رێگه‌ی گۆڤاری نیوز ویك-ه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له‌م شێوه و رووخسار و تاتوو سه‌یره بڕوانین، پێكه‌نیناوییه، به‌ڵام نیشانه‌یه بۆ وتنیزم كه زمانێكی پڕ گرێوگۆڵی نازییه و پێیوایه كه جووله‌كه كۆنترۆڵی حكومه‌ت ده‌كات و هۆڵۆكۆست زیاده‌ڕۆیی تیاكراوه".
ساره پالین وه‌ك یه‌كێك له‌و ژماره زۆره‌ی كۆمارییه‌كان كه له هه‌وڵدان ئه‌و یاخیبووانه داكوتن به سنگی ئه‌نتیفا و هه‌ندێكی گرووپی تری مشه‌خۆری ده‌ره‌كی. له رێگه‌ی فۆكس نیوزه‌وه هه‌مان قسه‌ده‌كات، هه‌تا مات گایتز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه تیۆری پلانگێڕی هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بوو له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له كۆنگرێس.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
