ترەمپ: ئەگەر ئێران گەرووی هورمزی مینڕێژ کردبێت، باجەکەی قورس دەبێت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی سەربازیی بێپێشینەی کرد، ئەگەر بێتو ئەو وڵاتە گەرووی هورمزی مینڕێژ کردبێت و بەپەلە مینەکان هەڵنەگرێتەوە.دەقی
سێشەممە 10ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: "ئەگەر ئێران هیچ مینێکی لە گەرووی هورمز چاندبێت، هەرچەندە تا ئێستا هیچ راپۆرتێکمان نییە کە ئەو کارەیان کردبێت، بەڵام دەمانەوێت دەستبەجێ لایانببەن"
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر بە هەر هۆکارێک ئێران مینی دەریایی لەو گەرووە ستراتیژییەدا چاندبێت و دەستبەجێ هەڵینەگرێتەوە، ئەوا "لێکەوتە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران لە ئاستێکدا دەبن کە پێشتر هەرگیز نەبینراوە."
لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ دەرگایەکی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەری دیپلۆماسی هێشتەوە و ئاماژەی بەوە کرد: لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر ئەوەی چاندوویانە لایببەن، ئەوا دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستە دروستەکەدا
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لەوپەڕی ئاڵۆزیدان، و کۆشکی سپی بەردەوام چاودێریی جووڵەکانی ئێران دەکات بۆ رێگریکردن لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی پەسکخستنی جووڵەی بازرگانی و دەریاوانی لە گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ هەناردەکردنی نەوت و وزە.