پەرلەمانی عێراق خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەی سبەی بڵاو کردەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەی بڵاو کردەوە، کە دەنگدان لەسەر پێکهاتەی لیژنە هەمیشەییەکان لەخۆ دەگرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممە 11ـی ئاداری 2026ـی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەکە، لە دوو بڕگە پێکدێت؛

-بڕگەی یەکەم تایبەتە بە دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان.

-بڕگەی دووەمیش تەرخان کراوە بۆ گفتوگۆی گشتی.