باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق بۆ کوردستان24: ڤەنزوێلا لەگەڵ جەنگدا نییە
ئارتوورۆ ئهنیبال، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، وڵاتەکەی بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی لە ئاشتی و هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکان.
چوارشەممە 11ـی ئاداری 2026، ئارتوورۆ ئهنیبال باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق، تایبەت بۆ کوردستان24، دەڵێت،" ڤەنزوێلا بە توندی دژی ئەوەیە لە کاتی جەنگەکاندا خەڵکی مەدەنی و بێتاوان ببنە قوربانی و بکوژرێن، جەختیشی کردەوە، بژاردەی سەربازی چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان ناکات".
سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئارتوورۆ ئهنیبال هەڵوێستی فەرمی حکوومەتی وڵاتەکەی خستە ڕوو و رایگەیاند: "لەبارەی جەنگی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل، ئێمە داوای راگرتنی دەستبەجێی جەنگ دەکەین، چونکە کۆمەڵێک رێککەوتنی نێودەوڵەتی لە نێوان وڵاتاندا هەیە کە جەخت لەوە دەکەنەوە نابێت جەنگ رووبدات و پێویستە وڵاتان رێز لە خاک و سەروەری یەکتر بگرن."
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ کوردستان24، باڵیۆزی ڤەنزوێلا دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی هاوکار و پاڵپشتی هەموو ئەو هەوڵانەیە کە ئامانجیان گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتییە بۆ ناوچەکە.