مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ساڵح موسلیم دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی ساڵح موسلیم لە پەیامێکدا رایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هاڤاڵانی دەکەم و خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، سیاسەتڤانی ناسراویی کورد، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هەڤاڵانی ساڵح موسلیم، سیاسەتڤانی ناسراویی کورد، دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

هاوکات دەڵێت: خودای مەزن گیانی ساڵح موسلیم بە بەهەشت شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

درەنگانی شەوی چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و کەسایەتیی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ساڵح موسلیم، لەدایکبووی گوندی شێرانی کۆبانێیە و لە ساڵی 1951 لە دایکبووە، لە ساڵی 1977ـدا زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵی ته‌واو كردوه‌.