بەڤیدیۆ.. ساتی دزینی ئۆتۆمبێلێک "بە رێگایەکی نوێ" لە هەولێر
ئۆتۆمبێلەکە دوای ئەوەی دۆزراوەتەوە لەلایەن پۆلیسی حاجیاوا دەستی بەسەرداگیراوە

K24 - هەولێر:
زانیار، دانیشتووی شاری زێڕینی هه‌ولێره، شه‌وی 27ـی 12ـی 2020 ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له به‌رده‌گای ماڵه‌كه‌ی "بە رێگایەکی نوێ" لێ ده‌دزرێت، دوای دۆزینەوەشی لە حاجیاوا، ئێستا چاوەڕێیە دۆسیەکەی بگاتەوە هەولێر بۆ وەرگرتنەوەی.
ئۆتۆمبێلەکەی زانیار لە جۆری لاندكرۆزه‌ره، دوای نزیكه‌ی 15 رۆژ لە دزرانی، ئاسایشی هه‌ولێر به هاوكاریی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له به‌حركه، سه‌ره‌داوێك ده‌دۆزێته‌وه و له رێگه‌یه‌وه ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه له ناحیه‌ی حاجیاوای ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
زانیار محه‌مه‌د ره‌سوول، خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه، به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵەکەی خۆی، ئۆتۆمبێله‌كەی دزراوه و پێده‌چێت بە رێگه‌یه‌كی ته‌كنیكی نوێ بێت، چونكه دزه‌كه لای خۆیه‌وه كۆنترۆڵی پێبووه و ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌ی هه‌بووبێت.
وه‌ك له كامێرای چاودێری ده‌ردەکەوێت، دزەکە بە پێ به كۆڵانه‌كه‌دا رێدەکات و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه، له دووره‌وه به كۆنترۆڵ ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كاته‌وه، دواتر نزیکدەبێتەوە و بێ کێشە سواری ئۆتۆمبێلەکە دەبێت، له ترسی ئاشكرابوونیش، ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه و به كۆڵانه‌كانی پشته‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ده‌ڕوات.
زانیار باس له‌وه ده‌كات، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له هاوڕێیه‌كی كڕیوه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت هاوڕێكه‌شی نازانێت رووداوه‌كه چۆن روویداوه. جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لەڕێگەی کۆنترۆڵی خۆی نەدزراوە، بەڵکو بەڕێگەیەکی تەکنیکیی نوێ بووە، "نموونەی دیکەش هەیە کە ئۆتۆمبێلی دیکەی هاوشێوە، بە هەمان رێگای نوێ دزراون".
به‌گوته‌ی زانیار، سه‌ره‌تا بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له به‌حركه، كامێرا به كامێرا سه‌یریان كردووه‌ته‌وه تاوەکو گه‌یشتنه ئه‌و تاكسیهی دزه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه. کوردستان24 زانیویەتی ئەوانەی دزیەکەیان کردووە، سێ کەسن، بەڵام تەنیا یەکێکیان لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە.
سه‌ره‌داو
زانیار، باسی ئه‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێك ده‌ستكه‌وتووه، كه‌سێكی یارمه‌تیده‌ری دزه‌كان له‌سه‌ر شەقامی شه‌ست مه‌تری شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه دانی به‌وه‌داناوه کە هاوكاری كردوون و شوێنی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی پێگوتوون، به‌و پێیه‌ی برای یه‌كێك له دزه‌كانه و خۆیشی به ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیاندا به‌شداربووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی 15 رۆژ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین بووه و هاتووچۆی پێكراوه.
پۆلیسی راپەڕین
رائید شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردستان24ـی راگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەمان، کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیان دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت و کەسێکمان بە ماددەی 446ـی یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە دزی، دەستگیرکرد. ئەو کەسە دانیشتووی هەولێرە و ئەو ماوەیە لە دەڤەرەکەمان بووە".
گوتەبیژەکەی پۆلیسی راپەرین دەڵێ "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا، بەزووترین کات کەیسی دزەکە و ئۆتۆمبێلەکەش دەدرێتەوە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بنکەی پۆلیسی بەحرکە بۆ ئەوەی رادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە".