سێنتکۆم گیان لەدەستدانی سەرجەم تیمی فڕۆکە تێکشکاوەکەی لە عێراق پشتڕاست کردەوە
سێنتکۆم کۆچی دوایی هەر شەش تیمی فڕۆکەیەکی سەربازیی خۆی لە رۆژئاوای عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە تێکشکانەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بووە، بەڵام هیچ هێرشێکی سەربازی لە پشتی ڕووداوەکەوە نەبووە.
هەینی 13ـی ئاداری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، کە هەر شەش ئەندامی تیمی فڕۆکە سووتەمەنیبەخشەکەی جۆری (KC-135) کە لە رۆژئاوای عێراق کەوتبووە خوارەوە، گیانیان لەدەستداوە.
فڕۆکەکە رۆژی 12ی ئادار و لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" (Operation Epic Fury) لە ئاسمانی ناوچەیەکی چۆڵ ون ببوو، پاشان تێکشکانەکەی پشتڕاستکرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی فەرماندەیی ناوەندی، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامە، بەڵام جەختیان کردووەتەوە کە رووداوەکە بەهۆی هێرشی دوژمنکارانە یان تەقەی هەڵەی هێزە دۆستەکان نەبووە. هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە ناوی سەربازەکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە نهێنی دەهێڵرێتەوە تاوەکوو بە تەواوی کەسوکاریان لە کۆچی دواییان ئاگادار دەکرێنەوە.