ئێنریكی دەیەوێت ئەستێرەیەك لە چنگی بارسێلۆنا دەربێنێت
پاریس سانجێرمان لەسەر داوای لویز ئینریکێ هەوڵی گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز دەدات، ئەمەش لە كاتێكدایە ئەم یاریزانە ئامانجی بارسێلۆنایە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جۆلیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی دەستپێکردووە،
ئەم هەوڵەی سانجێرمان لە کاتێکدایە یانەی بارسێلۆنا چەند جارێک ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ئەلڤارێز پێشکەشی ئاتڵێتیكۆ مەدرید کردووە، تەنانەت بارسێلۆنا ئامادەیە فێران تۆرێس تێهەڵكێشی گواستنەوەی ئەلڤارێز بكات.
بەپێی سەرچاوە ئیسپانییەکە یانەی سانجێرمان ئامادەیە هەشتا ملیۆن یۆرۆ لەپێناو ئەم گواستنەوەیە خەرج بکات، بەڵام ئاتڵێتیکۆ مەدرید بە کەمتر لە سەد ملیۆن یۆرۆ ئەستەمە دەستبەرداری ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەی بێت.
جولیان ئەلڤارێزی تەمەن 26 ساڵ، لەم وەرزە لەگەڵ ئاتڵێتیکۆمەدرید 20 گۆڵ و 9 ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانییەتیەکان تۆمار کردووە و گرێبەستەكەش لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی 2030 كۆتایی دێت، ئاتڵێتیكۆ ئامادەیە ئەو یاریزانە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت.