وەزارەتی تەندروستیی ئێران: سەدان ئافرەت و منداڵ بوونەتە قوربانی
وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکی نوێدا دوایین ئاماری زیانە مرۆییەکان و زیانەکانی کەرتی تەندروستیی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بە گیانلەدەستدان و برینداربوونی هەزاران کەس دەکات.
هەینی 13ـی ئاداری 2026، وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکی نوێدا دوایین ئاماری زیانە مرۆییەکان و زیانەکانی کەرتی تەندروستیی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، زیانە مرۆییەکان لە ریزەکانی ئافرەتان و منداڵاندا بەم شێوەیەیە:
1- ئافرەت: 223 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2,729 ئافرەتی دیکەش بریندار بوون.
2- خوار 18 ساڵ: 202 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1,190 کەسی دیکە بریندار بوون.
3- منداڵانی تەمەن بچووک: 12 منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵ گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 41 منداڵی خوار تەمەن 2 ساڵ لەنێو بریندارەکاندان.
سەبارەت بە زیانەکانی کەرتی تەندروستی و کارمەندانی ئەو بوارە، وەزارەتەکە رایگەیاندووە:
1- 16 کارمەندی تەندروستی بوونەتە قوربانی.
2- 152 بنکەی تەندروستی زیانیان پێگەیشتووە.
3- 6 نەخۆشخانە بە تەواوی چۆڵکراون.
4- 32 ئەمبوڵانس زیانیان بەرکەوتووە و لەکارکەوتوون.
ئەم ئامارانە نیشاندەری قەبارەی ئەو زیانە گەورە مرۆیی و ماددییانەن کە بەر هاووڵاتیان و ژێرخانی تەندروستیی ئێران کەوتوون.