ئێران: تورکیا وڵاتێکی دۆستە و هێرشمان نەکردووەتە سەری

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا، دەنگۆی ئاراستەکردنی مووشەک بۆ سەر خاکی تورکیا رەت دەکاتەوە و جەخت لە دۆستایەتی و دراوسێیەتی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا، لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا، ئاماژەی بەوە دا، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هیچ شیوەیەک مووشەکیان ئاراستەی خاکی تورکیا نەکردووە، و ئەو دەنگۆیانە بە هەموو شێوەیەک رەت دەکەینەوە.

خاتەمولئەنبیا، لە راگەیەنراوەکەدا، جەختی لەسەر پێگەی ئەنقەرە لای تاران کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە "تورکیا وڵاتێکی دۆست و دراوسێی ئێمەیە".

بەرەبەیانیی هەینی، 13ـی ئاداری 2026، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردبووەوە، کە هێرشێکی مووشەکی کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئینجەرلیک، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە بە سەرکەوتوویی تێکشکێندراوە و مەترسییەکە دوور خراوەتەوە.