كەشناسی: بەفر و باران دەست پێدەكاتەوە

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

دیمەنێكی بەفربارین لە حاجی ئۆمەران - فۆتۆ: رەھەند محەمەد - ئەرشیف
دیمەنێكی بەفربارین لە حاجی ئۆمەران - فۆتۆ: رەھەند محەمەد - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و بارانبارین دەست پێدەكات، لە كاتەكانی بەیانی و نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت، لە كاتەكانی شەودا ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك