یوڤێنتۆس یه‌كه‌مین یاریزانی له گواستنه‌وه‌ی زستانه هێنایه ڕیزه‌كانی
یوڤێنتۆس یه‌كه‌مین یاریزانی له گواستنه‌وه‌ی زستانه له خولی فه‌ره‌نساوه هێنایه ریزه‌كانی، ئه‌و یاریزانه ئه‌م وه‌رزه له تیپی خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵانی یوڤی یاری ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، یانه‌ی یوڤێنتۆس له به‌یاننامه‌یه‌كدا گواستنه‌وه‌ی ئابدۆلای دابۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵانی له یانه‌ی نانتی فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز گواسته‌وه، له گرێبه‌سته‌كه‌شدا یوڤی ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه له یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه.
ئابدۆلای به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی كینیایه به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسایه و له یانه‌ی نانتی فه‌ره‌نسا پێگه‌یشتووه و له باڵی چه‌پ و هێرشبه‌ر یاری ده‌كات.