سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا هۆشداری لە قەیرانی نێودەوڵەتی دەدەن

لە میانی کۆبوونەوەیان بۆ تاوتوێکردنی بەرزبوونەوەی نرخی وزە کە بەهۆی ململانێکانەوە دروست بووە، سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانیی خۆیان لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری هاتنە پێشەوەی قەیرانێکی نێودەوڵەتی دەربڕی. 

فریدریک مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "مەترسییەکانی پەرەسەندنی زیاتر لە ناوچەکەدا بەرچاون و کاریگەرییە جیهانییەکانیش جددین.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی سوید، ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی ململانێکان لەسەر کەرتی وزە کرد و گوتی، "زۆر شت هەن کە مرۆڤ لەم شەڕە نیگەران دەکەن؛ هەندێکیان تەنها کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە هەیە، بەڵام ئەمە نموونەیەکی روونی لێکەوتە جیهانییەکانی ئەم شەڕەیە."

لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا داوای دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز و راگرتنی هێرشەکانیان کرد بۆ سەر ژێرخانی ئاو و وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.