پێنس بەڵێنیدا گواستنەوەی دەسەڵاتی سەرۆكایەتی بەشێوەیەكی "شەرەفمەندانە" دەبێت

سوێندی یاساییان "بەو شێوەیە دەبێت، كە لەگەڵ مێژوو و نەریتەكانمان دەچێتە ڕێ و بەو شێوەیەی، كە گەلی ئەمەریكا و ویلایەتە یەكگرتووەكان پێوەی شەرەفمەندە"

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە میانی چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ پاسەوانانی كاپیتاڵ
مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە میانی چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ پاسەوانانی كاپیتاڵ

K24 – ھەولێر:

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بەڵێنیدا رێز لە مێژووی وڵات بگیرێت و دڵنیایدا لە گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەكی ئارام و ھێور بۆ سەرۆكی ھەڵبژێردراو جۆ بایدن، ئەمەش دوای ھەشت رۆژ لە رووداوی ھەڵكوتانە سەر بینایەی كاپیتاڵ.

ئەم لێدوانانەی پێنس پێش وەرگرتنی وتەكانی ھات لە لایەن ئەمنەوە لە بارەگای ئاژانسی ئیتحادی بۆ بەڕێوەبردنی تەنگەتاوییەكان و لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ھێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانی، كە بینایەی كۆنگرێس (كاپیتاڵ) دەپارێزن. پێنس یەكێك بوو لەو بەرپرسە ئەمەریكاییانەی ناچاربوون خۆ بشارێتەوە لە میانی ھێرشكردنە سەر كاپیتال لە ھەفتەی رابردوو.

پێنس لە یەكەم دەركەوتنیدا لە بۆنەیەكی گشتیدا دوای ھەڵكوتانە سەر بینایەی كۆنگرێس گوتی: ھەموومان ئەو رۆژەمان بینی، شەشی كانوونی دووەم، وەك سەرۆك دوێنی روونیكردەوە، ئێمە پابەندین بە گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەكی رێكخراو و رادەستكردنێكی ھێور و ئارام. گەلی ئەمەریكا شایستەی لەمە كەمتر نییە".

گوتیشی: بایدن و جێگرەكەی، كامالا ھاریس، لە 20 كانوونی دووەم سوێندی یاساییان "بەو شێوەیە دەبێت، كە لەگەڵ مێژوو و نەریتەكانمان دەچێتە رێ و بەو شێوەیەی، كە گەلی ئەمەریكا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێوەی شەرەفمەندە".

پێنس چاوی بەدەیان لە پاسەوانەكان كەوت لە دەرەوەی بینایەی كاپیتاڵ و سوپاسیكردن بۆ دابینكردنی ئەمن "لەو كاتە گرنگەدا لە ژیانی گەلەكەمان".

پێنس، زۆر لە مێژە یەكێكە لە یاریدەرە ھەرە دڵسۆزەكانی ترەمپ، بەڵام سەرۆكی توڕە كرد، كاتێك رەتیكردەوە رێگربێت لەبەردەم پەسندكردنی بردنەوەی بایدن بە زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانی كۆمڵگای دەنگدەران لە لایەن كۆنگرێسەوە و لەمیانی ھێرشكردنە سەر كاپیتاڵ، لایەنگرانی ترەمپ بەدوای "پێنس"دا دەگەڕان بۆ ئەوەی بیكوژن و بە خیانەتكار وەسفیان كرد.

ترەمپ و پێنس لە میانی كۆبوونەوەی كۆشكی سپی لە رۆژی دووشەممەی رابردوو ھەوڵیاندا ئاشت ببنەوە، بەڵام دوو لە یاریدەرەكان گوتیان: ئەوان تووشی بێ ئۆمیدییەكی گەورە بوون لە شێوازی رەفتاركردنی ترەمپ لەگەڵ جێگرەكەی.

سەرچاوە: رۆیتەرز