واشنتن پشتیوانی خۆی بۆ دانوستانی كوردی – كوردی له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند
ئه‌مه‌ریكا: چاودێری به‌ره‌وپێشچوونى دانوستانی كوردی – كوردی ده‌كه‌ین

K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستانی كوردی – كوردی له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه، له نزیكه‌وه چاودێری به‌رده‌وامیدان به پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و دانوستانانه ده‌كات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق نووسیویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری دانوستانی كوردی – كوردی ده‌كات و چاودێری پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و دانوستانانه‌ش ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌و دانوستانانه پاڵپشت و ته‌واوكارێكن بۆ پرۆسه‌یه‌كی فراوانتری سیاسی، ئاینده‌یه‌كی روونتریش بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی سووریا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه دانوستان له نێوان ئه‌نجومه‌نی كوردی و حزبه‌كانی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌و ئامانجه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوانیان بێته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی كورد له سووریا یه‌كبخرێت.
ئەو ھەڵوێستەی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت، کە ئالدار خەلیل، سه‌ركرده له په‌یه‌ده، ھێرشیكرده سەر پێشمەرگەی رۆژ و ھەوڵدراوە کێشە بۆ گفتوگۆکانی ناوخۆیی کورد دروست بکەن.
H.B
