كاری كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری لە دەروازە سنوورییەكان رێكدەخرێتەوە
بەشێكی كۆمپانیاكان له دهروازه سنوورییهكان كارەكانیان جێبەجێ ناكەن و روتینیان زیادكردووە
K24- ههولێر:
لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێكخستنەوەی سیستەمی باج، کاری کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکانی سەر خاڵه سنوورییهكان رێکدەخرێتەوە و باجیشیان لێوەردەگیرێت و ھەندێك لەو کۆمپانیایانەش جگە لەوەی روتینیان زیادکردووە، مۆڵەتیشیان نییە.
لهوبارهیهوه فهتحی محهمهد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حكومهتی ههرێمی كوردستان گوتی: رێکخستنەوەی کاری کۆمپانیاكان لە دەروازە سنوورییەکان گرنگە و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش خێراتر دەکات، ئەمە جگە لەوەی كارى روتینیش کەم دەکاتەوە، بۆیە ھەموو ساڵێك وەزارەتی بازرگانی پێداچوونەوە بۆ كاری ئەو کۆمپانیایانە دەکات، کە مۆڵەتیان ھەیە و کار دەکەن .
هاوكات ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان جاكسازییهكانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له سيستهمى باج به گرنگ دهزانن وكاروان سورچی، گوتهبێژی ژوورهكانی بازرگانیش لهوبارهیهوه گوتی: بە رێکخستنەوەی کاری ئەو کۆمپانیایانە، جووڵە و رەوتی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان زیاتر دەبێت.
جێگای ئاماژهیه، لە 80%ى ئەو خۆراکانەی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ھەن، لە رێگەی مەرزەکانەوە ھاوردە دهكرێن، رۆژانەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان بە پێی ئەو رێکارانەی دیاری کراون، بەردەوامن، بەڵام روتین و کێشەی ئەو کۆمپانیا خزمەتگوزاريانەی لە مەرزەکانن، ھاووڵاتیان و بازرگانانیشی ھەراسان کردووە، کە وەك پێویست کارەکانیان رايی ناکهن لە ريگەی لیژنەیەکی تایبەتمەنديشهوه، کە وەزارەتەکانی بازرگانی، ناوخۆ، تەندروستی، دارايی و چەند لایەنێکی دیكه تێیدا ئەندامن، کار بۆ رێکخستنەوەی کاری کۆمپانیاکان لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت.
H.B