ناتۆ داوا دەکات گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بکرێت
ئه‌ندامانی ناتۆ به چڕی به ته‌نگ كۆنترۆڵكردنی چهكهوهن

K24 - هه‌ولێر:
پیرس كازالیت، جێگری نوێنه‌ری فه‌رمیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌س "ناتۆ" رایگه‌یاند، دوای بڕیاری پاشه‌كشه‌ی رووسیا له رێككه‌وتنی "ئاسمانی كراوه"، ئه‌ندامانی "ناتۆ"، سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنی چه‌ك، له‌گه‌ڵ مۆسكۆ پابه‌ندنی گفتوگۆن.
كازالیت گوتی: "هێشتا ئه‌ندامانی "ناتۆ" بۆ كۆنترۆڵكردن و داماڵین و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌ك پابه‌ندن، ئه‌مه بۆ ئارامیمان گرنگه، ئه‌ندامانی ناتۆ به چڕی به ته‌نگ كۆنترۆڵكردنی چهكهوهن، له‌باره‌ی سنوورداركردنی مه‌ترسییه‌كان، بۆ گفتوگۆی ئه‌نجومه‌نی "ناتۆ" و رووسیا كراوه ده‌بین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی پاشه‌كشه‌كردن له رێككه‌وتنی "ئاسمانی كراوه" ده‌ستی پێكردووه، "دوای ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی پار، "بێبه‌ها بوو"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیانی زۆر به‌ر رێككه‌وتنه‌كه كه‌وتووه و هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان نه‌مابوو، كه ده‌بووایه پشتیوانی ئه‌منی و متمانه درووست بكات".
سه‌رچاوه: RT
د.ی