"زێدان لێی قه‌وما"
رۆژنامه‌ی ماركا راپرسیه‌كی كردووه و چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌ی هانده‌رانی شایانه‌كان كردووه، له 72%ـی هانده‌ران به به‌ڵێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ویلایه‌تی دووه‌می زینه‌دین زیدان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی دێت و له 28% ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه زیدان راهێنه‌رێكی نمونه‌ییه بۆ ریال مه‌درید، هه‌ر له راپرسیه‌كه‌دا كه دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی ریال مه‌درید له جامی سوپه‌ر ئه‌نجام دراوه پرسیار كراوه كه كێ خراپترینی یارییه‌كه بوو، له 53% هانده‌ران پێیانوایه زیدانی راهێنه‌ر خراپترین بووه و له 23%ـی هانده‌رانیش پێیانوایه هازارد خراپترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، له 18% ده‌ڵێن لوكاس ڤاسكێز خراپترین یاریزان بووه، چوونكه بووه هۆكاری هه‌ژماركردنی سزا له‌سه‌ر مه‌دریدییه‌كان.
زینه‌دین زێدان له ویلایه‌تی دووه‌می راهێنه‌رایه‌تیكردنی ریال مه‌درید له كۆی 87 یاری 17 یاری دۆڕاندووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له ویلایه‌تی یه‌كه‌می له كۆی 149 یاری 16 یاری دۆڕاند بوو، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ریال مه‌درید له ریزبه‌ندی دووه‌می لالیگا به جیاوازی 4 گۆڵ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگ دووره، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئاتڵێتیكۆ دوو یاری كه‌متریشی له ریال مه‌درید كردووه.