گریمالدۆ بە ئاسانی دەتوانێت پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات

ئالێخاندرۆ گریمالدۆ بەرگریکاری یانەی بایەر لیڤەرکۆزن
ئالێخاندرۆ گریمالدۆ بەرگریکاری یانەی بایەر لیڤەرکۆزن

ئالێخاندرۆ گریمالدۆ بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی ساڵێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام بۆی هەیە پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، جارێکی دیکە هانسی فلیک راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا، داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی چەپ بدەن، بۆ ئەم مەبەستەش دێکۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانە کەتەلۆنیەکە راسپێردراوە بۆ دۆزینەوەی ئامانجی راهێنەری یانەکەیان.

سپۆرت بڵاویشی کردەوە ئالێخاندرۆ گریمالدۆ بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ببایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی، یەکێکە لە بژاردەکانی دێکۆ بەرێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، هەرچەندە ئەو یاریزانە تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام مەرجێک لە گرێبەستەکەی هەیە دەتوانێت پێشوەختە یانەکەی جێبهێڵێت.

گریمالدۆ تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و یانە ئەڵمانیەکەش ئامادەنیە کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بێت، بەڵام مەرجێک لە گرێبەستی ئەو یاریزانە ئیسپانیە هەیە، ئەگەر یانەیەکی وڵاتەکەی داوای بکات، ئەو کاتە دەتوانێت بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی جێبهێڵێت.